
یاریگا –
داهاتووی راول ئاسێنسیۆ لە ریال مەدرید نادیارە و ئاڵۆنسۆ متمانەی تەواوی بەو بەربریکارە لاوە نییە.
ماڵپەڕی Okdarioـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چارەنووسی راول ئاسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی ئیسپانی لە ریال مەدرید دیار نییە و چابی ئاڵۆنسۆ لە ئاستی ئەو بەرگریکارە رازی نییە و لە مۆندیالی یانەکان گلەیی لە ئاستی ئاسێنسیۆ هەبوو، کە لەو پاڵەوانێتییە بە ئاستێکی خراپ دەرکەوت.
ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی ئاسێنسیۆ چەند مانگێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی تاوەکو 2031 نوێکردووەتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ملیارێک یۆرۆیە، بەڵام چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید لە ئاستی ئەو بەرگریکارە 22 ساڵانە رازی نییە، کە لە مۆندیالی یانەکان لە یاریی بەرامبەر هیلال و پاریس سانجێرمان سەرەکی بوو، لە هەردوو یارییەکە هەڵەی کوشندەی کرد.
ماڵپەڕە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، ئاڵۆنسۆ دەیەوێت لە وەرزی نوێ بە سێ دڵی بەرگری یاریی بکات، بەڵام دوای گواستنەوەی هاوسن بەنیاز نییە پش بە ئاسینسیۆ ببەستێت و ئێستاش دەنگۆ هەیە هەر لەم هاوینە لۆس بلناکۆس هەوڵی گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێ بەرگریکاری فەڕەنسی بدات.