ئەسپی رەش؛ گەرمە یاریزانێكی سوپه‌ر دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانه‌ی گه‌رمه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی ته‌واو ده‌كات و ئه‌یمه‌ن حوسێنی ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.
یانەی گه‌رمه بە به‌هێزی خۆی بۆ وەرزی 2025-2026 ئامادە دەکات، بە شێوەیەکی به‌هێز چووەتە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بە ئامانجی دروستکردنی تیپێکه بتوانێت کێبڕکێ لەسەر نازناوی خولی ئەستێرەکان و جامی عێراق بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له یانه‌ی گه‌رمه به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، گرێبه‌ستی ئه‌یمه‌ن حوسێنی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراف له‌گه‌ڵ گه‌رمه كۆتایی هاتووه و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه، یاریزانه‌كه به‌رامبه‌ر ملیارێك و دووسه‌ده په‌نجا هه‌زار دیناری عێڕاق كراوه به‌مه‌ش ده‌بێته گرانترین یاریزانی مێژووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق.
یانەی گه‌رمه 11 گرێبەستی لە نێوان نوێکردنەوە و گرێبه‌ستی نوێ كردووه، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هەردوو یاریزانی ئوردنی ئیبراهیم سەعادە و عەلی عەلوان و ئەمووری فەیسەڵ و ئەحمەد مەکەنزی و هه‌ڵۆ فایەق و عومەر مەجباس كردووه.
هه‌روه‌ها یانه‌كه گرێبەستی یاریزانان یوسف ئاماروا و شەهاب رەزاق و موئەمەل عەبدولڕەزاق و عەبدوڵڵا ستاری نوێكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به یاریگای رایگه‌یاند، یانه‌كه گرێبەستی دیکەش ده‌كات دوای تەواوبوونی گفتوگۆکان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت، بڕیارە تیپەکە کەمپێکی مه‌شقی له ناوخۆ و فەلووجە بكاته‌وه ، پاشان کەمپێکی مه‌شقی لە تورکیا یان تونس ده‌كاته‌وه.