ئیسپانیاگرنگترین

هۆکاری تووڕەیی بارسێلۆنا لە تێرشتیگن ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە رەفتار و بڕیارە سەیرەکانی مارک ئەندرێ تێر شتیگن لە چەند رۆژی رابردوودا تووڕەیە.

تێر شتیگن سەبارەت بەم دۆخی دواییە لە یانەکەی ناڕازییە، چونکە بارسێلۆنا بە گواستنەوەی خوان گارسیا و نوێکردنەوەی گرێبەستی چێزنی بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە ئەم دوو گۆڵپارێزە لە پلانەکانی راهینەردان بۆ وەرزی داهاتوو هەر ئەمە بووەتە هۆکار گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە دۆخی خۆی لە کاتێکدا سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە ناڕازی بێت.

سەبارەت بە کێشەکانی پشتی، بارسێلۆنا راوێژی بە پزیشکی هەڵبژاردەی ئەڵمانی کرد و داوای زانیاری زیاتری لە زانیارییەکانی ئەمێلی لێگلیسی پسپۆڕی فەرەنسی کرد کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 نەشتەرگەری بۆ کرد، هەروەها پزیشکە ئەڵمانییەکە بە تێر شتیگنی گوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی دیکە هەیە.

مارکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە توڕەیییەکی زۆر لە نێوان بەڕێوبەرانی یانەکە لەگەڵ تێرشتیگن هەیە، دوای ئەوەی تێر شتیگن لە سۆشیال میدیا رایگەیاند کە بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. دەگوترێ ئەم راگەیاندنەی بۆ رێگریکردن لە ئەگەری تۆمارکردنی ناوی خوان گارسیا داوە، لە کاتێکدا بارسا بڕیاری نەدابوو نەشتەرگەرییەکە بکرێت. لەڕاستیدا نەشتەرگەرییەکە بارودۆخی خراپتر کرد، چونکە ناتوانێت لە هاویندا تیپەکە بەجێبهێڵێت و بارسێلۆنا هیوای دەخواست مووچەکەی کەم بکاتەوە یاخود بە خواستن بیدایە یانەیەکی دیکە.

لەناو ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە بە راگەیاندنی ئەم دوورکەوتنەوەیە درێژخایەنە، کاپتنەکەیان بەنیازە کاریگەری لەسەر ئەگەری تۆمارکردنی ناوی خوان گارسیا دروست بکات و پێکانەکەی وەکو هێڵی بەرگری بەکاربهێنێت، لەکاتێکدا دەبێت ئەمە لەلایەن لیژنەی پزیشکی لالیگاوە بڕیاری لەسەر بدرێت، وەک ئەوەی هاوینی رابردوو لەگەڵ ئەندرێاس کریستینسن کرا. پێکانەکەی لەلایەن لیژنەیەکەوە دیاریکرا کە درێژخایەنە، ئەمەش بووە هۆی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ.

رووداوەکانی ئەم دواییە گرژییەکانی لە نێوان کاپتنی یەکەم و بەڕێوەبەرانی یانەکەدا زیادتر کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button