بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

زانیاری یاریگا؛ ئاکام هاشم چارەنووسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

چوار یانە ئۆفەریان پێشکەش کردووە و کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ شوڕتە کۆتایی دێت

Yariga App

یاریگا –

ئاکام هاشم بەرگریکاری شوڕتە هەفتەی داهاتوو چارەنووسی خۆی لە نێوان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و ئەو ئۆفەرانەی پێشکەشی کراون، یەکلایی دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاکام هاشم بەرگریکاری شوڕتە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بڕیاری نەداوە، یانەکانی دهۆک، زاخۆ، زەوڕا و گەرمە ئۆفەریان پێشکەشی کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئاکام هاشم لەلایەن گەرمەوە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کراوە و زاخۆ و دهۆکیش دەیانەوێت ئەو بەرگریکارە کوردە بگوازنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە رۆژی 1ـی ئۆگێست/ئاب گرێبەستەکەی لەگەڵ شوڕتە کۆتایی دێت و ئەگەر یانەکەی ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکات، ئەوا لە مانەوەی لە ریزی یانە سەوزپۆشەکە نزیکترە.

بەرگریکارە 26 ساڵانەک هاوینی 2024 لە هەولێرەوە پەیوەندی بە ریزەکانی شوڕتە کرد، وەرزی رابردوو نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لەگەڵ شوڕتە بەدەستهێنا، کە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاری بە درێسی شوڕتە کردووە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو بەرگریکارە کوردە 500 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button