[dynamic_ads type_ad="carousel" force_page_name="home"]
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خوان لاپۆرتا خۆی بۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەربژێر دەکاتەوە

دەڵێت: هێشتا نەگەیشتووینەتە هاوکێشەی 1:1 بەڵام دەبێت بەردەوام بین

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێڵۆنا چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە داهاتووی یانەکە، گواستنەوەی یاریزانان، دۆخی دارایی، پڕۆژەی نوێکردنەوەی یاریگا، و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی یانەکە باس ده‌كات.

سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێڵۆنا له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مۆندیۆ دیپه‌رتیڤۆ رایگه‌یاند،

ئامانجی سەرەکی یانەکەمان پاراستنی ئەو یاریزانانە بووە کە له‌ یانه‌كه‌ن، چونکە پێکهاتەیەکی مێژووییمان هەیه‌ و ده‌مانه‌وێت رۆحی ئەو تیمە بپارێزن.


ئۆفه‌ری زۆر بۆ یاریزانه‌كانمان هاتووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستبه‌رداریان نابین.

سەرەڕای بوونی ئۆفەری زۆر به‌ڵام بیرمان له‌ فرۆشتنی یاریزان نه‌كردۆته‌وه‌ ڕاهێنەر داوای بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی کرد، ئێمه‌ش راشفۆردمان گواستنه‌وه‌ و به‌ هاتنی ڕاشفۆرد، ئەو هێزە هێرشبه‌رییه‌ بۆ راهێنه‌ر دابینکراوە، هه‌روه‌ها رۆنی بەرداغجییش یاریزانێکە توانای زۆره‌ و داهاتوویەکی گەشی هەیە.


له‌باره‌ی گرێبه‌ستی دیكه‌ لاپۆرتا ده‌ڵێت،

بۆ ئەم وەرزە ئه‌وه‌ی ویستومانه‌ بەدەستمان هێناوە گرێبه‌ستی دیكه‌ ناكه‌ین، چونکە پێکهاتەیەکی باشمان هەیە و ڕاهێنەر دەیەوێت ژمارەیەک یاریزان لە لاماسیا بۆ تیپی یه‌كه‌م به‌رزبكاته‌وه‌.

لاپۆرتا بە روونی ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵ دەدەن رێگری لە ڕۆیشتنی یاریزانه‌ گرنگه‌كانی یانه‌كه‌ بكه‌ن، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری ده‌كه‌ن، بەتایبەتی لەو شوێنانه‌ی چەندین یاریزانێكیان هه‌یه‌ ئەمەش بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە دیدگای فلیک و دیکۆ.

لاپۆرتا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسای 1:1 گوتی،

بارسێلۆنا پێویستی بە ڕێکخستنەوەی لیستی مووچە هەیە بۆ گەیشتن بە یاسای (1:1)ی یاریی خاوێن، دڵنیایی ده‌ده‌م کە هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچێت بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکان، کار لەسەر ڕوونکردنەوەی هەموو لایەنەکانی یاساکانی کۆنترۆڵی دارایی لالیگا ده‌كه‌ین، پێشتر فشارمان بۆ گواستنەوە و تۆمارکردن لەسەربووه‌ ، بەڵام ئێستا تەنها  ناو تۆماركردنمان ماوه‌.

سەبارەت بە پەیوەندی لالیگا و بارسێۆنا، لاپۆرتا پێی وایە پەیوەندییەکە باشتر بووە.

کۆمپانیای وردبینی دارایی (CROWE) گرێبەستی 100 ملیۆن یۆرۆیی کورسییەکانی VIP لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نوو قبوڵ دەکات و دەیخاتە چوارچێوەی یاسای (1:1)ی یاریی خاوێن، 58 ملیۆن یۆرۆمان کۆکردووەتەوە، کە ئەو بڕەیە کە لالیگا داوای دەکات بۆ گەیشتن بە یاسای (1:1).

هه‌روه‌ها لاپۆرتا پێی وایە هەندێک لە رێساکان بۆ یانەیەکی گەورە وەک بارسێلۆنا نالۆژیکین کە داهاتی نزیکەی ملیارێک یۆرۆیە، بەڵام یانەکە هەمیشە رووبەڕووی ئەم ئاستەنگانە بووەتەوە و سەرکەوتوو بووە.

سه‌رۆكی بارسێلۆنا له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگای كامپ نوو، گوتی،

ئێستا یانه‌كه‌مان ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگای سپۆتیفای کامپ نوو و دەبێت لە مۆنتجویچ یاری بكه‌ین، کێشەی 475 کورسیی VIP چارەسەر کراوە، لە یاریی جامی خوان گامپەر لە یاریگای یۆهان کرۆیف، ناوچەیەکی تایبەت بۆ ئەم کورسییانە تەرخان دەکرێت، و ئەمەش لە گرێبەستەکەمان جێگیر کراوە، چارەسەری هه‌موو كێشه‌كانمان كردووه‌.

له‌باره‌ی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2026 بارسێڵۆنا لاپۆرتا رایگەیاند،

دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بارسێڵۆنا لە ساڵی 2026 خۆی به‌ربژێر بکاتەوە، بەڵام هێشتا خشتەیەکی کاتی دیاریکراوی نییە، ئەو دەڵێت کە هێشتا سەرقاڵی تۆمارکردنی یاریزانە نوێیەکان و پڕۆژەی یاریگاکەیە و هەوڵ دەدەن بە زووترین کات بگەڕێنەوە کامپ نوو، ئەو متمانەی بە بەشی یاسایی یانەکە هەیە کە پلانی بۆ هەڵبژاردنەکان داناوە.

له‌ كۆتاییدا له‌باره‌ی ئه‌و  راپرسیه‌ی كه‌ یانه‌كه‌ كردوویه‌تی كه‌، 86%ی ئەندامانی یانە لە بەڕێوەبردنی لاپۆرتا ڕازین و پشتیوانی دەکەن  لاپۆرتا گوتی، پێیم وایە هێشتا کاری زۆرمان ماوە بیکەین، لەوانە کردنەوەی یاریگا تا کۆتایی هاوینی 2026 و بردنه‌وه‌ی نازناوی زیاتر و كاری گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خزمەتی هانده‌رانمان بكه‌ین و دڵخۆشیان بكه‌ین،

بابەتی زیاتر

Back to top button