
یاریگا –
یانه‌ی زاخۆ له وه‌رزی رابردوو له‌سه‌رجه‌م كێبركێكان ركابه‌ری كرد، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆیدا گه‌یشتنه یاریی كۆتایی جامی عێراق و پله‌ی سێیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا.
له وه‌رزی رابردوو یانه‌ی زاخۆ بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له كۆتاییدا بۆیه‌كه‌مجار له مێژوویدا یانه‌كه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی 71 خاڵ پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها یانه‌كه له جامی عێراق گه‌یشتنه یاریی كۆتایی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆلێكی لێبكرێت و له یاریی كۆتایی به لێدانه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه به دهۆك دۆرا و نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش یانه‌كه پله‌ی دووه‌می جامی كوردستانی به ده‌ستهێناو له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه‌ش بووه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌م.
یانه‌ی زاخۆ له پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی باسكه‌ی كوردستان بوونه پاڵه‌وانی خوله‌كه و له‌سه‌ر ئاستی تۆپێی لاوانیش پله‌ی دووه‌می عێڕاقیان برده‌وه.