ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئامانجی داهاتووی ئاشكراكرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئامانجی داهاتووی یانەكەی ئاشكرا كرد و هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تینۆ لیڤرامێنتۆ، بەرگریكاری لاوی ئینگلیزی یانەی نیوكاسڵ یونایتد دەستپێكردووە.

مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ تیجانی رێندێرس، رەیان ئایت نوری، رەیان شەرقی و ماركوس بێنتێلی واژۆكرد.

هەروەها هەریەک لە سكۆت كارسن، جومعە با، كێڤن دی برۆین، كایڵ وۆڵكەر، ماكسیمۆ پێرۆنی و یان كوتۆ ریزەكانی یانەكەیان جێهێشت.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا یاریزانێک بۆ باڵی راستی بەرگری بگوازێتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی TBR Football، مانچێستەر سیتی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تینۆ لیڤرامێنتۆ دەستپێكردووە و ئامادەیە 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرجبكات.

بەڵام نیوكاسڵ یونایتد ئامادەنییە دەستبەرداری بەرگریكارە لاوەكەی ببێت و ئامادەیە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و مووچەكەشی زیاد بكات.

لە ئەگەری رازینەكردنی لیڤرامێنتۆ ئەوا مانچێستەر سیتی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئاندرێیا كامبیاسۆ و نیكۆلۆ ساڤۆنا دەستپێدەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button