ئیسپانیاگرنگترین

پێکانی یاریزانێکی ریال مەدرید قورستر بووە و درەنگتر دەگەڕێتەوە یاریگاکان

Yariga App

یاریگا –

پێکان یەخەی ئێندریک بەرنادات و ئەو یاریزانە لاوە بەڕازیلییە پێکانەکەی گەورەتر بووە و درەنگتر دەگەڕێتەوە سەر لاکێشەی سەوز.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێکانەکەی ئێندریک هێرشبەری لاوی ریال مەدرید زیاتر تەشەنەی کردووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی زیاتر دەبێت، بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە 8 بۆ 10 هەفتە دەبێت بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان، واتە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو مانگی 10 پێ لە تۆپ ناداتەوە.

مارکا ئاشکراشیکردووە، ئێندریک بەهۆی ئەو پێکانەی لە راهێنانەکان لە ئەمریکا تووشی بوو، پێویستی بە زیاتر لە دوو مانگی دیکەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاکان، کە لەم مانگە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ئاهەنگی هاوسەرگیری کرد.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، لە ریال مەدرید پەلە لە گەڕانەوەی ئێندریک ناکەن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بە تەواوەتی چاکبێتەوە، ئینجا دەست بە راهێنانەکان بکاتەوە، چونکە گرەویان لەسەر ئەو یاریزانە کردووە و متمانەی تەواویان پێی هەیە لە داهاتوو دەبێتە ئەستێرەیەکی گەورەی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button