ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سندووقی گواستنەوەکان؛ بارسێلۆنا دەتوانێت یاریزانی دیکە بگوازێتەوە؟ کێ بەڕێدەکات؟

هەموو شتێک لەسەر مێرکاتۆی هاوینەی بارسێلۆنا بزانە

Yariga App

یاریگا –

قەیرانی دارایی و دانانی سنوور بۆ مووچەی یاریزانان، ئەرکی بارسێلۆنای بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی گەورە زۆر قورس کردووە، بەڵام سەرباری ئەمەش، یانە کاتالوونییەکە خۆی بەدەستەوەنەداوە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی یاریزانان چالاک بێت.

هەفتەی رابردوو چی روویدا؟

بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز رێککەوتوون و یاریزانە ئینگلیزییەکە پشکنینی پزیشکی تێپەڕاند.

بارسا بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەی لە گرێبەستەکە جێکردووەتەوە، بەڵام مان یونایتد هیچ بڕێک لە مووچەی راشفۆرد نادات و هەمووی لە ئەستۆی بارسێلۆنایە، تەنانەت راشفۆرد بۆ پەیوەندیکردن بە یانە کاتالوونییەکە، دەستبەرداری بەشێک لە مووچەکەی بووە.

ئەمڕۆ راشفۆرد مەشقەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێدەکات و لەگەڵ یانەکە گەشتی کۆریای باشوور و ژاپۆن دەکات. بارسا دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی.

کەتیبەکەی هانزی فلیک ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی دەستپێکردووە، بەڵام مارک ئاندرێ تێر شتیگن بەشداری لە مەشقەکاندا نەکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، تێر شتیگن پێکانی پشتی هەیە و ناتوانێت بەشداری لە مەشقەکاندا بکات، ئەمەش گومانی زیاتری لەسەر داهاتووی گۆڵپارێزەکە دروستکردووە.

تۆڕی ئاتلێتیک لە زاری بەرپرسێکی باڵای بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، بارسا پێشبینی نەشتەرگەری بۆ تێر شتیگن دەکات، ئەمەش لەوانەیە رێگری لە چوونە دەرەوەی لە یانەکە بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا رێگە بۆ زیادکردنی یاریزانێکی دیکە بۆ لیستی یاریزانان دەکاتەوە، چونکە نەشتەرگەری، شتیگن بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت. بەگوێرەی یاساکانی لالیگا، بارسا دەتوانێت ناوی شتیگن لە لیستی نیوەی یەکەمی وەرز زیاد نەکات و سوود لە زیادکردنی یاریزانێکی دیکە وەربگرێت.

بارسا کێشەی لە ناونووس کردنی راشفۆرد دەبێت؟

لەسەر رووپەڕ، بارسێلۆنا ناتوانێت بە ئاسانی ناوی یاریزانی نوێ لە لالیگا تۆمار بکات، چونکە دەبێ سنووری مووچەی رێگەپێدراو نەبەزێنێت، بۆیە بارسا ناچارە دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، تاوەکو سنووری مووچە تێنەپەڕێنێت.

گواستنەوەی یاریزانی دیکە، پەیوەستە بە چوونە دەرەوەی یاریزانان، ئەمە هاوکێشەیەکی نەگۆڕە لە فەرهەنگی ئێستای گواستنەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا.

بارسا کێ دەگوازێتەوە؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، بارسێلۆنا پلانی گواستنەوەی هیچ یاریزانێکی دیکەی نییە و راشفۆرد پێکهاتەی فلیک تەواوکرد.

لە دوای خوان گارسیا و راشفۆرد، بارسا دەرگای گواستنەوەکان دادەخات، هانزی فلیک پێی وایە، تیمەکەی بە تەواوی ئامادەیە رکابەری لەسەر نازناوەکانی وەرزی داهاتوو بکات.

مارک بێرناڵ دەگەڕێتەوە پێکهاتە و بەمەش کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی فلیک چارەسەر دەبن. مێرکاتۆی ئەم هاوینە بۆ بارسا کۆتاییهاتووە.

بارسا دەستبەرداری کێ دەبێت؟

تێر شتیگن یەکێکە لەو ناوانەی بۆ جێهێشتنی یانەکە پاڵێوراوە و فلیک بە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی راگەیاندووە، چیدیکە گۆڵپارێزی سەرەکی نابێت و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست یەکێکە لە بژاردەکانی بارسێلۆنا.

ئاندرێس کریستێنسن، یەکێکی دیکەیە لەو ناوانەی بۆ جێهێشتنی بارسا پاڵێوراون، هەرچەندە بەرگریکارە دانیمارکییەکە دەیەوێت ساڵی داهاتووش لە یانەکە بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بژاردەی پێنجەمی فلیکیش بێت.

پاو ڤیکتۆر، 23 ساڵ بۆ جێهێشتنی بارسا پاڵێوراوە، چەند یانەیەکی ئەوروپی چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن. بارسا داوای 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یاریزانەکەش ئامادەیە یانەکە جێبهێڵێت، تایبەت دوای گواستنەوەی راشفۆرد،

بابەتی زیاتر

Back to top button