بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان لەگەڵ یاریزانێکی بڕایتن رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان هەوڵەکانی بێهودە نەبوو لە هەوڵەکانی و گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ ئەستێرەیەکی برایتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جاکۆبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی، میلان گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ پێرڤیس ئێستوپینان.

کارگێڕی رۆسۆنێری هەر لەدوای رۆشتنی تیۆ هێرناندێز بیری لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تواناکانی یاریزانە ئیکوادۆریەکەی بە باشترین بژاردە زانی.

دوێنێ بوو جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکرد ئێستوپینان دەیەوێت پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات و یانە ئیتاڵیەكەش هیوادارە بتوانێت بە 20 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەكە تەواو بكات.

یاریزانە 27 ساڵیەکە پیشتر لە 2020-2022 یاریی بۆ ڤیاریاڵی ئیسپانی کردبوو. وەرزی رابردوو لەگەڵ برایتن بەشداری 36 یارییكرد و توانی یەك گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button