ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی یاریزانێکی بە کەمتر لە نیوەی نرخەکەی دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی هەرچۆن بووە دەیەوێ دەستبەرداری یاریزانێکی ببێت، بۆ ئەو مەبەستەش نرخێکی کەمی خستووەتەسەری.

یانە لەندەنیەکە بە راهێنەرایەتی ئێنزۆ مارێسکا دوای بردنەوەی کۆنفرانسلیگ و جامی جیهانی یانەکان کە ئەمەی دواتریان لەسەر حیسابی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئەوروپابوو، دەیانەوێ خواستی گەورەی دیکەیان لە بردنەوەی نازناوەکان هەبێت بەتایبەت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. لەو پێناوەشدا چەند گرێبەستێکی گەورەیان ئەنجامداوە و دەیانەوێ چەند یاریزانێکیش بەڕێبکەن؛ لەوانە رەحیم ستێرلینگ کە ماوەی ساڵێک بەخواستن یاری بۆ ئارسیناڵی هاوشاریی کرد.

ستێرلینگ لەو دەگمەن یاریزانانەیە کە لە ماوەی کاروانەکەیدا درێسی چەند یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی پۆشیوە؛ لەوانە لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ئارسیناڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەندەی ئینگلیزی، بلووز دەیەوێ هێرشبەرە 30 ساڵییەکە بفرۆشێت. نرخەکەشی بە تەنها 20 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە.

ئەوەش واتا کەمتر لەو نرخەی کە ساڵی 2022 لە سیتیەوە بە بری 47 ملیۆن پاوەند گواستیانەوە بۆ ستامفۆردبریج.

بابەتی زیاتر

Back to top button