ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فڕۆکەکەی مارکوس راشفۆرد بەرەو بارسێلۆنا بەڕێدەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی پاش کەمتر لە دوو کاتژمێری دیکە دەگاتە بارسێلۆنا.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، مارکوس راشفۆرد بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو بارسێلۆنا گەشتی کردووە و ئەمشەو دەگاتە ئیسپانیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە ئەمشەو لەنێوان کاتژمێر 22:00 تاوەکو 22:30 فڕۆکەکەی مارکوس راشفۆرد لە بارسێلۆنا دەنیشێتەوە.

بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزەکە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رێککەوتنی کۆتایی کردووە و راشفۆرد بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکە دەکات.

مووچەی ساڵێکی راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا 14 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لەپێناو یانە ئیسپانییەکە لە %15ـی مووچەکەی کەمکردووەتەوە.

بارسێلۆنا دەتوانێت لە هاوینی 2026 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی راشفۆرد لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button