بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی نوێدەکاتەوە

مارسێلینۆ لە پردی دەلال بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

پاتریک مارسێلینۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ نوێدەکاتەوە و لە یانەکەی بەردەوام دەبێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، زاخۆ لەگەڵ پاتریک مارسێلینۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو یاریزانە 31 ساڵانە لە یانەکە بەردەوام دەبێت، کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ کوڕانی خابوور کۆتایی دەهات.

پاتریک مارسێلینۆ کە لەوەتەی هاوینی 2023 درێسی زاخۆ دەپۆشێت، لە دڵی بەرگری هاوشانی ئەحمەد ئیبراهیم یاریی دەکات، کە رۆژی هەینی رابردوو بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە خولەکی 64 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

زاخۆ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە تاوەکو ئێستا گرێبەستی هەریەکە لە ئالیۆ ئادەم، ناسڕ محەمەدۆ هێرشبەری یەمەنی نوێکردووەتەوە، ژیلوان حەمەدیش بەفەرمی ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لە زاخۆییەکان کرد.

زاخۆ وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، کە کوڕانی خابوور بەهێزترین هێلی بەرگرییان لە خولەکە هەبوو، لەکۆی 38 یاری تاکە یانە بوون تەنیا 25 گۆڵیان لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button