
یاریگا –
یانەی تەڵەبە بەفەرمی دەستنیشانکردنی تەڵال بلوشی راهێنەری قەتەڕی بۆ یانەکەی راگەیاند.
یانەی تەڵەبە بەفەرمی رایگەیاندووە، تەڵال بلوشی راهێنەری پێشووی زاخۆ بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەگرێتە ئەستۆ و شوێنی باسم قاسم دەگرێتەوە، کە دوای کۆتایی هاتنی وەرز باسم قاسم دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکەی بەغدا کێشایەوە.
مانگێک لەمەوبەر تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرایکردبوو، تەڵال بلوشی لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تەڵەبە نزیکە، کە وەرزی رابردوو ئەو راهێنەرە قەتەرییە دوای دوو وەرز لە راهێنەرایەتیکردنی یانەکە، دەستی لە راهێنەرایەتی زاخۆ کێشایەوە.
تەڵال هاوینی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆی گرتە دەست و دوو وەرز راهێنەرایەتی یانەکەی کرد، لە وەرزی یەکەم پلەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا و دوو مانگ لەمەوبەر دەستی لە راهێنەرایەتی زاخۆ کێشایەوە و یانەکەی لە پلەی سێیەمی خولەکە بەجێهێشت.
وەرزی رابردوو تەڵەبە بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پلەی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا.