ئەیسی میلان شوێنگرەوەی تیۆ هێرناندێز دەستنیشاندەكات

یاریگا –
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی پێرڤیس ئێستوپینانی ئێكوادۆری و بەرگریكاری برایتن وەک شوێنگرەوەی تیۆ هێرناندێز دەستنیشاندەكات.
تێۆ هێرناندێز لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەكو 2028 پەیوەندی بە هیلالی سعوودیەوە كرد.
I dettagli:https://t.co/hWZXnYKNHm
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) July 18, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی جیانلوكا دی مارزیۆ، ئەیسی میلان دەیەوێت ئێستوپینان وەک شونگرەوەی تیۆ هێرناندێز بگوازێتەوە و گفتوگۆكانی لەگەڵ برایتن دەستپێكردووە.
برایتن یەكەم ئۆفەری ئەیسی میلانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارەكەی رەتكردووەتەوە.
ئێستوپینان دەیەوێت پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات و یانە ئیتاڵیەكەش هیوادارە بتوانێت بە 20 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەكە تەواو بكات.
وەرزی رابردوو ئێستوپینان لەگەڵ برایتن بەشداری 36 یارییكرد و توانی یەك گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.