بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شتانێکی سەیر و کاریگەر لە گفتوگۆی نێوان ئارسیناڵ و سپۆرتینگ روویداوە!

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکەکانی پەیوەست بە ڤیکتۆر یۆکێرێش و رۆشتنی لە سپۆرتینگ بەردەوامییان هەیە و ئەمڕۆ شتانێکی سەیر روویداوە.

سەرباری رێگرییەکانی یانەکەی بەوەی نایەوێ بە کەمتر لە 75  ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یۆکێرش بێت، بەڵام گۆڵکارە سویدیەکە بڕیاری بایکۆتکردنی راهێنانەکانی نەشکاندووە و جۆرێک لە یاخیبوونی بەرپاکردووە لەپێناو پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵەوە کە ماوەیەکی زۆرە راوی دەکات. لەولاشەوە سەرۆکی یانەکە هەڕەشەی سزادانی راگەیاندووە.

ئاماژەی روونتر دەرکەوت بۆ پەیوەندیکردنی یۆکێرێش بە گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە

ئەگەرچی دوێنێ ئاماژەی زۆر روون دەرکەوت بۆ پەیوەندیکردنی هێرشبەرەکەوە بە ریزەکانی ئارسیناڵ کاتێک کەناڵی CNN لە گرتەکەیدا دیمەنی ماڵ گواستنەوەی ناوبراوی ئاشکراکرد کاتێک بارهەڵگرێک سەرقاڵی گواستنەوەی کەلوپەلەکانی خانووەکەی بوون، بەڵام ئەمرۆ هەمووشت گۆراوە و تەنانەت باوکی یاریزانەکە گریاوە.

ئاماژەی روونتر دەرکەوت بۆ پەیوەندیکردنی یۆکێرێش بە گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان سەرچاوەی باوەڕپێکراو لە پۆرتوگالەوە، ئەمرۆ گفتوگۆی نێوان ئارسیناڵ و سپۆرتینگ بەتەواوەتی داخراوە.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە دۆخە بە ئەندازەیەک ئاڵۆز بووە، تەنانەت باوکی یاریزانەکە دەستی بە گریان کردووە بەوەی گفتوگۆیەکان ناچنەپێشەوە.

وەک لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە، هۆکاری پەککەوتنی مامەڵەکە هەر ئەوەیە کە یانە پۆرتوگالییەکە نایەوێ بە کەمتر لەو نرخەی داوای دەکات، دەستبەرداری یۆکێرێش بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button