ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

لە هەواڵێكی چاوەڕواننەكراودا سەرچاوەیەكی بەڕازیلی ئاشكرایكرد بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی رۆدریگۆ ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید دەدات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ناوی رۆدریگۆ بە رۆیشتن لە ریزەكانی ریال مەدرید بەستراوەتەوە و بەتایبەت دوای هاتنی چابی ئاڵۆنسۆ و لە یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان ئەستێرە بەڕازیلیەكە وەک یاریزانی یەدەكیش پشتی پێ نەدەبەسترا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی UOLی بەڕازیلی، بارسێلۆنا ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دەربڕیوە.

بارسێلۆنا پەیوەندی بە كەسە نزیكەكانیەوە كردووە بۆ ئەوەی یاریزانەكە ئاگادار بكەنەوە كە دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەكانیان.

تاوەكو ئێستا هیچ دانوستانێک نەكراوە بەڵام بارسێلۆنا یاریزانەكەی دەوێت ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 270 یاریی کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button