ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی بێڵینگهام بەهۆی نەشتەرگەریەکەی شانیەوە ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکان و ئازار لە شانیدا درێژەی بە یاریکردن دا، سەرەنجام جوود بێڵینگهام نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و ماوەی دوورکەوتنەوەشی ئاشکراکرا.

بێڵینگهام لە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەری 2023 لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا تووشی پێکان بوو، لەو یارییە بێڵی شانی چەپی دووچاری لێک دەرهاتن بوو، ئەوکات لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا، بەڵام دواتر بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، لە پێکانەکەی چاک بووەوە و دەستی بە یاریی کردەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە جیاوازەکان کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویانکردەوە، جوود بەهۆی نەشتەرگەریەکەوە بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەشێک لە مێدیاکان بڵاویانکردووەتەوە کە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی ریال مەدرید هەر بەهۆی ئەو نەشتەرگەریەوە لە 8-10 یاریی سەرەتای وەرزەکە لە ریزەکانی یانەکەی بێبەش دەبێت.

بێڵینگهام لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە مەدریدەەوە لە هاوینی 2023 بەبڕی 113 ملیۆن لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە، بە رەگەزێکی سەرەکی تیمەکەی قەڵای سپی دادەنرێت.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 100 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button