
یاریگا –
وادیارە ناکۆکییەکانی نێوان ریال مەدرید و ڤینیسیوس جونیۆر تەواو جیدی و پڕ گرێوگۆڵە هەربۆیە پەرەسەندنی زیاتری بەخۆوە بینیوە.
دوێنێ بوو مێدیایەکی باوەڕپێکراوی وەک ئاتلێتیک ئاشکرایکرد کە فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەنییە بچێتەژێر بار بۆ ملدان بە خواستەکانی ڤینیسیوس کە داوادەکات مووچەکەی بەرزتر بکەنەوە بۆ 30 ملیۆنی ساڵانە.
گرێبەستی ئەستێرە بەڕزالیەکە لەگەڵ یانە شاهانەکە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت و تا ئێستا چەندین داخوازی بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوەی ئیسپانیا لەسەر مێزە.
بۆچی فلۆرێنتینۆ پێرێز و ڤینیسیوس لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان ناکۆکن؟
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی و پێشهات کە تۆڕی هەواڵی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، مەدرید نایانەوێ مووچەکەی بۆ بکەن بە 30 ملیۆن و باڵانسەکە تێکبدەن، هاوکات ناشیانەوێ بەخۆڕایی ئەو یاریزانە لە یانەکەیان بڕوات هەربۆیە نرخەکەیان دیاریکردووە.
ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە کارگێڕی مێرێنگی بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەر ڤینیسیوس بۆ هەر یانەیەک تامەزرۆی گواستنەوەین.
رەنگە ئەم ناکۆکییەکە بەتەواوەتی خزمەت بە خواستی سعوودییەکان بکات، بەوپێیەی ئەو وڵاتەی کەنداو لە ماوکانی رابردوودا لەسەر ئاستی باڵا لەسەرهێڵ بوون بۆ پەلکێشکردنی ئەو سوپەرستارە بۆ خولی رۆشەنی وڵاتەکەیان.
🚨 Real Madrid set the asking price for Vinicius Junior.
Read more ⤵️https://t.co/2IQwyobqoc
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 16, 2025