بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ گرێبەستێکی دیکە یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بەردەوامە لە ئەنجامدانی گرێبەستە یەک لەدوای یەکەکانی و ئەمجارەش رێککەوتنێکی دیکەی یەکلایی کردەوە.

ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی كێپا ئاریزابالاگا، مارتن زوبیمێندی و كریستیان نۆرگاردی گواستووەتەوە ریزەكانی، بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش و نۆنی مادیوکێ لەگەڵ سپۆرتینگ و چێڵسیش گەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە لەندەنییەکە لەگەڵ ڤالێنسیا هەموو بەڵگەنامەکانی تایبەت بە گواستنەوەی کریستیان مۆسکێرا ئاڵوگۆڕ کردووە.

وەک ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، تێچووی گواستنەوەی بەرگریکارەکە 15 ملیۆن پاوەند و گۆڕانکارییەکانە و سەرجەم بڕەکە دەگاتە کەمتر لە 20 ملیۆن. هاوکات بەبێ ئەوەی بەتەواوەتی دیاریبکات، گرێبەستەکەشی بە ماوە درێژ وەسفکردووە.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دیاریکراوە بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە تا پشکنینە پزیشکیەکانی لەگەڵ گەنەرز بۆ ئەنجام بدرێت.

مۆسکێرای 20 ساڵان لە دڵی بەرگری یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 41 یاریی کرد، لەکۆی 38 یاریی لەلیگا بەشداریی 37 یارییانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button