ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس یاریزانێکی لە یانەکەدا دەکاتە هەمیشەیی

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس لە ئاستی یاریزانێکی زۆر رازییە و ئۆفەری فەرمی پێشکەشکردووە تا بیکاتە هەمیشەیی لە ریزەکانی خانمە پیرەکە.

هاوینی 2024 بوو یوڤێنتوس فرانسیسکۆی لە پۆرتۆوە گواستەوە بەڵام مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا بوو کە دەتوانێ لە هاوینی 2025 بتوانێت بە بڕی 30 ملیۆن بیکاتە یاریزانی هەمیشەیی یانەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یۆڤی ئۆفەرمی فەرمی پێشکەشی پۆرتۆ کردووە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانە پۆرتوگالییەکە.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، بڕی ئۆفەرەکە 30 ملیۆن یۆرۆیە کە هەمان نرخە پێشتر وەک مەرجی کڕینەوەی تێیدا جێگیرکرابوو، بەڵام پارەکە بە قیست دەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە، گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی لەگەڵ پۆرتۆ، ئەوەش دوای ئەوەی خودی یاریزانە 22 ساڵیەکە پێشیتر دوو گرێبەستی لە یانەکانی بەریتانیاوە رەتکردبووەوە لەپێناو مانەوە لەگەڵ بیانکۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button