یەکەم یاریزان بە فەرمی بارسێلۆنای جێهێشت

یاریگا –
یانەی بارسێڵۆنا بە فەرمی ڕۆیشتنی پابلۆ تۆرێی یاریزانی لاوی ئیسپانی ڕاگەیاند، کە بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی ڕیال مایۆرکاوە دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە بڵاوکراوەتەوە، یانەکە ئاشکرایکردووە، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوولادا کراوە، بەو پێیەش یاریزانەکە پهیوهندی به مایۆرکا دهكات، بارسێلۆنا مافی کڕینهوهی ئەو یاریزانە و ڕێژەیەکی لەسەدی بۆ فرۆشتنی له داهاتووی ئەو یاریزانە دەپارێزێت.
El FC Barcelona y el RCD Mallorca han llegado a un acuerdo para el traspaso del jugador 𝐏𝐚𝐛𝐥𝐨 𝐓𝐨𝐫𝐫𝐞
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) July 14, 2025
بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، کە تایبەتە بە گواستنەوە و نرخی یاریزانان، نرخی گرێبەستەکە بە پێنج ملیۆن یۆرۆیه.
لە ماوەی یاریکردنی لە بارسێلۆنا، تۆرێ لە هێڵی ناوەڕاستدا ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توند بووەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ناوە گەورەکانی وەک پێدری، گاڤی، دانی ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێز، ئەمەش دەرفەتی یاریكردنی سنوردار كردبوو.
لهو ماوهی له یانه كاتالۆنیهكه یارییكرد، ئاستێكی بهرزی پێشكهش كردو ئەمەش دەرفەتێکی دیکەی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەی ریال مایۆرکا خۆی بسەلمێنێت.
تۆرێ هاوینی 2022 لە یانەی ڕیسینگ سانتاندەرەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، سێ وەرزی لەگەڵ یانه کاتەلۆنیهكهی بەسەر بردووە، بەشداری لە 27 یاریدا کردووە، پێنج گۆڵ و 4 ئەسیستیشی کردووە.