دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی دیكەیە و لیڤەرپوول هێرشبەرێكی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مێركاتۆی ئارسیناڵ كۆتایینەهاتووە، لیڤەرپوول هێرشبەرێكی سەرەڕمی دەوێت و مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئامانجە سەرەكییەكەی رێككەوت.

ئارسیناڵ دەیەوێت پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە بكات و گفتوگۆی گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ بكات، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 68 ملیۆن پاوەندە – تۆک سپۆرت.

لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵ فیلیپ ماتێتای فەڕەنسی و هێرشبەری كریستاڵ پاڵاس دەستپێكردووە – فووت مێركاتۆ.

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ براین ئێمبوێمۆ هێرشبەری كامێرۆنی یانەی برێنتفۆرد گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی – فووتبۆڵ ترانسفێر.

برێنتفۆرد بۆ شوێنگرتنەوەی براین ئێمبوێمۆ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ عومەر هەتچینسن یاریزانی ئینگلیزی یانەی ئیپسویچ تاون واژۆ بكات – ستاندارد.

بریكاری كارەكانی جواو فێلیكس دەیەوێت یاریزانەكە لە چێڵسیەوە بگوازێتەوە بێنفیكا – ئا بۆلا.

چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدات – TBR Football.

بێنیۆت بادیاشێل بەرگریكاری فەڕەنسی وەرزی داهاتوو لە چێڵسی دەمێنێتەوە – فووت مێركاتۆ.

وێستهام دوو یاریزانی لیڤەرپوول هارڤی ئیلیەت و تایلەر مۆرتن دەخاتە لیستی ئامانجەكانییەوە – دەیلی مەیڵ.

مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی كۆرێنتن تۆلیسۆ پەیوەندی بە یانەی لیۆنەوە كردووە – لیكیپ.

مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا جەیمس مەككاتی یاریزانی لاوی یانەكەی دەفرۆشێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

گرانیت چاكا رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە نیۆمی سعوودییەوە بكات – سكای سپۆرتس.

بابەتی زیاتر

Back to top button