🎥 | لوکا مۆدریچ گەیشتە ئیتاڵیا

یاریگا –
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی گەیشتە میلان و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
ئێستا لوکا مۆدریچ، ئەفسانەی کڕواتی گەیشتە میلان، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دواتر گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان تاوەکو هاوینی 2026 بە مووچەی ساڵانەی 4 ملیۆن یۆرۆ واژۆ دەکات.
Eccolo Luka Modric 🇭🇷✔️ pic.twitter.com/ZdQ7PuVFII
— Daniele Longo (@86_longo) July 14, 2025
زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، بە تامەزرۆییەوە بۆ ئالنگارییەکی نوێ ئامادەم
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتە دێلۆ سپۆرت، یاریزانە 39 ساڵانییەکە درێسی ژمارە 14ـی میلان دەپۆشێت.
مۆدریچ مانگی رابردوو بە فەرمی رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند و مۆندیالی یانەكان كۆتا پاڵەوانێتی بوو لۆكیتا بەدرێسی ریال مەدرید یاریی کرد.
مۆدریچ لە سێپتێمبەری ئەمساڵ دەبێتە 40 ساڵ، دەیەوێت بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات و پاشان ماڵاوایی لە لاکێشەی سەوز بکات.