
یاریگا –
ماڵباتی ناهوێل مۆلینا، بەرگریکاری ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە ئەرجەنتین هێرشی چەکداری کرایە سەر ماڵەکەیان.
هەشت چەکدار کە دەمامکیان پۆشیبوو، چوونە ناو ماڵی خەزووری مۆلینا و دەمانچەیان بەڕووی یاریزانەکە بەرز کردەوە. رووداوەکە بووە هۆی شەڕە تەقە لەگەڵ پۆلیس. ئەم رووداوە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارە لە 7ی حوزەیران لە لانوس (بوینۆس ئایرێس) بە مەبەستی دزی کردن لە ماڵی خەزورانی مۆلینا روویدا.
🚨 ÚLTIMA HORA 🚨
#Lanús SE CONOCIERON MÁS IMÁGENES DE LA BRUTAL ENTRADERA DE 8 DELINCUENTES AL SUEGRO DEL JUGADOR CAMPEÓN DEL MUNDO NAHUEL MOLINA: “ME DIJERON QUE IBAN A MATAR A MIS HIJOS ADELANTE MÍO SI NO LES DABA PLATA”
El hombre cenaba en su casa junto a su pareja y dos de sus hijos cuando… pic.twitter.com/syhzUprH0O
— 24con (@24conurbano) July 11, 2025
مۆلینا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند:
لە ژووری میوان سەیری تەلەفزیۆنمان دەکرد، لە پەنجەرەی چێشتخانەکەوە گوێمان لە دەنگە دەنگ بوو”. “لەکاتێکدا نزیک بوومەوە، کەسێک کە جلەکانی هەموو رەش بوو هاتە ژوورەوە و دەمانچەیەکی خستە سەر سەرم و سێ کەسی دیکەش لە پشتیەوە هاتنە ژوورەوە، دواتر منیان بردە ژووری نووستن و هاواریان دەکرد و لێیاندام و دەیانپڕسی پارەکە لە کوێیە.
مۆلینا ئەو ساتەی بە “ترسناکترین سات” وەسف کردووە و دەڵێت “پێموابوو دەمکوژن، چونکە پێیانوابوو لەوانەیە پەیوەندیم بە پۆلیسەوە کردبێت.”
لە کۆتاییدا پۆلیس گەیستە شوێمنی رووداوەکو و بووە هۆی شەڕی نێوانیان و و پۆلیس توانی لە کۆی هەشت چەتەکە سێ کەسیان دەستگیر بکات و ئەوانی دیکە هەڵهاتن و پۆلیس تاوەکوو ئێستا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکات.