ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ چارەنووسی یۆکێرێش لەگەڵ ئارسیناڵ یەکلاییدەبێتەوە

دوایین پەرەسەندن لەبارەی چوونی یۆکێرێش بۆ ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی پەیوەندیکردنی ڤیکتۆر یۆکێرێش بە ئارسیناڵ لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە و ئەمڕۆ رۆژە گەورەکە دەبێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی بەریتانی بێن جەیکبز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی یەکلاییکەرەوە دەبێت لە چیرۆکی پەیوەندیکردنی ڤیکتۆر یۆکێرێش بە ئارسیناڵ، سپۆرتینگ داوای لە یۆکێرێش کردووە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە مەشقەکانی یانەکە بەڵام هێرشبەرە سویدییەکە رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە.

ئارسیناڵ لەگەڵ هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان گەشتووەتە رێککەوتن و یۆکێرێش ئامادەیە واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستێکی پێنج وەرزە لەگەڵ گەنەرز بکات، بەڵام کێشە لە دانوستانەکانی نێوان یانەکان دروستبووە و گرێبەستەکە پەکی کەوتووە.

ناکۆکییەکان چین؟

ناکۆکی نێوان ئارسیناڵ و سپۆرتینگ گەورە نییە، یانە لەندەنییەکە ئامادەیە 80 ملیۆن یۆرۆ بە سپۆرتینگ بدات، بەڵام ئارسیناڵ دەڵێت 65 ملیۆن یۆرۆ وەکو بڕێکی جێگیر لە گرێبەستەکەی دەدرێت و 15 ملیۆن یۆرۆش بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی یۆکێرێش لە گەنەرز دەدرێن.

بەڵام سپۆرتینگ لەسەر وردەکارییەکانی ئەو 15 ملیۆن یۆرۆیە ناڕازییە، داوا دەکات 70 ملیۆن یۆرۆی بە یەکجار پێبدرێت و چەند ملیۆنێکی دیکەشی بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی یاریزانەکە پێبدرێت.

یۆکێرێش سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆ بکات، تەنانەت لە مووچەی سالانەی خۆی کە ئارسیناڵ پێشکەشی کردبوو، دوو ملیۆن یۆرۆی بەخشیوە بەس بۆ ئەوەی هەردوو یانەکە رێکبکەون.

ئەمڕۆ وادەی گەڕانەوەی یۆکێرێشە بۆ راهێنانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن کە چەند رۆژێکە ئەو یانەیە دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە، بەڵام گۆڵکارە سویدییەکە هێشتا ئامادە نییە بگەڕێتەوە یانەکەی و یاخی بووە، رەتیدەکاتەوە سبەی بگەڕێتەوە پۆرتوگاڵ و دەیەوێت راستەوخۆ بچێتە لەندەن و لەگەڵ ئەو یانەیە دەست بە راهێنان بکات.

یۆکێرێش لە هاوینی 2023 لە کۆڤێنتری ئینگلیزییەوە بەبڕی 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگی پۆرتوگالی کرد.

بە درێسی یانە پۆرتوگالییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بەشداریی 102 یاریی کردووە، 97 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button