ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ موژدە بە بارسێلۆنا دەدرێت

کاتی گەڕانەوەیە بۆ ماڵەوە..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا موڵەتی گەڕانەوەی یانەی بارسێلۆنای بۆ کامپ نو پەسەندکرد.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا داوایەکی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی شارەوانی بارسێلۆنا کردووە تاوەکو رێگە بە یانەکە بدەن لە 10ـی مانگی داهاتوو بگەڕێنەوە کامپ نو، شارەوانی داواکەی بارسێلۆنای پەسەندکردووە و رێگری لەبەردەم گەڕانەوەی کاتالوونیەکان بۆ ماڵەکەیان نەماوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەر ئەنجومەنی شارەوانی بەدووری دەزانی بارسێلۆنا لەو بەروارە بگەڕێتەوە یاریگاکەی، چونکە یانەکە داوای مۆڵەتی لە شارەوانی نەکردبوو، ئەو هەنگاوەش ئەنجومەنەکەی نیگەران کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەرکرا و بارسێلۆنا مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.

لە 25ـی مانگی رابردوو هەژماری فەرمی بارسێلۆنا ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە و بانگەشەی گەڕانەوەیان بۆ یاریگای کامپ نو کرد، یانە کاتالوونیەکە بەفەرمی رایگەیاند لە 10ـی ئابی ئەمساڵ دەگەڕێنەوە ماڵەوە و یەکەم یارییان لە کامپ نو دەکەن.

کارەکانی یاریگاکە بەیەکجاری تەواو نەبووە، بەڵام لە مانگی داهاتوو 30 هەزار هاندەر دەتوانن بگەڕێنەوە یاریگاکە و قۆناخ بە قۆناخ ژمارەی کورسییەکان زیاتر دەکرێت و پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا 60 هەزار کورسی بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکرێت.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ یانەکە پلانی داڕشتووە لەدوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە و دانانی سەقفی کامپ نو لە ساڵی 2026 ئاهەنگێکی گەورە بۆ ماڵاوایی لە لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی یانەکە رێکبخەن.

لە حوزەیرانی 2022ـەوە بارسێلۆنا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی کامپ نو کردووە و ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکەی بۆ 105 هەزار کورسی زیادکردووە، لەوکاتەشەوە سەرجەم یارییەکانی یاریگای خۆی لە مۆنجویک کردووە.

🎥 | بارسێلۆنا سوپڕایزە گەورەکە ئاشکرا دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button