یەکلاییدەبێتەوە؛ ریال مەدرید دوو یاریزانی دیکە دەگوازێتەوە
مێرکاتۆی هاوینەی مێرێنگی کۆتایی نەهاتووە..

یاریگا –
مێرکاتۆی هاوینە بۆ ریال مەدرید کۆتایی نەهاتووە و دوو گرێبەستی دیکە واژۆ دەکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕیاریداوە بەرگریکارێکی دیکە بگوازێتەوە، چونکە چابی ئاڵۆنسۆ متمانەی تەواوی با راوول ئاسێنسیۆ نییە و ئانتۆنیۆ رودیگەریش بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و پێکانە زۆرەکانی ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
هەر بۆیە مێرنگی بڕیاریداوە لەم هاوینە یاریزانێکی دیکەی دڵی بەرگری بگوازێتەوە، ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوول ئامانجێکی سەرەکی یانە مەدریدییەکەیە.
⚠️ El Madrid vuelve a mirar al mercado de centrales
✍️ Informa @jfelixdiaz https://t.co/lEqKqJ78rq
— MARCA (@marca) July 11, 2025
هاوکات تۆڕی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی ئیبراهیما کۆناتێ دوو ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکی رەتکردەوە، یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لەم هاوینە بەرگریکارەکەی بفرۆشێت، نەک هاوینی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد بچێتە ریال مەدرید بۆیە رەنگە هەر لەم هاوینە یانە ئیسپانییەکە گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، ریال مەدرید بەنیازە هەر لەم مێرکاتۆیە یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست بگوازێتەوە، چونکە هێشتا شوێنی تۆنی کروس پڕنەکراوەتەوە و لوکا مۆدریچیش بەفەرمی ماڵاوایی لە یانەکە کردووە.
لۆس بلانکۆس لەم مێرکاتۆیە تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، دین هاوسن، فڕانکۆ ماستانتونۆی گواستووەتەوە، گرێبەستی ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری بێنفیکای یەکلاییکردووەتەوە، بەڵام ئەو چوار یاریزانە بەس نابێت و دوو گرێبەستی دیکەش واژۆ دەکات.