جیهانگرنگترین

جێمی کاراگێر و ەسفێکی ناوازەی پاریسەکەی ئێنریکی

Yariga App

یاریگا –

ئاستە بەرزەکەی پاریس سانجێرمانی ئەم وەرزە هەمووانی سەرسام کردووە، ئەفسانەیەکی وەک جێمی کاراگێریش دوای بردنەوە گەورەکەی لە ریال مەدرید لە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی یانەکان، وەسفێکی ناوازەی کردن.

شەوی رابردوو پاریس 4-0 ریال مەدریدیشی کردە قوربانیەکی دیکەی ئەم وەرزە هاوشانی لیڤەرپوول، بایرن میونشن، ئینتەر میلان، ئاتلێتیکۆ مەدرید. بەو بردنەوەش خۆیان گەیاندە فیناڵ و چاویان لە بەرزکردنەوەی یەکەمین وەشانی پاڵەوانێتیەکەیە.

دوای یارییەکە بەرگریکارە ئەفسانەییە ئینگلیزییەکەی یانەی لیڤەرپوول، لە سەکۆی X پۆستێکی کرد و نووسی

تەماشاکردنی پاریسی ئێستا وەک تەماشاکردنی بارسێلۆنای سەردەمی پێپ گواردیۆلایە. ناتوانم وەسفێک لەمە بەرزتر بڵێم.

پی ئێس جی لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە و چاویان لەوەیە وەک چۆن بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوونە پاڵەوانی ئەورووپا، بە هەمان شێوە بە بردنەوەی مۆندیالی یانەکانیش خۆیان وەک گەورەی جیهان بناسێنن.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button