ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی بەردەوامە و ئەمجارە ئالڤارۆ كارێراسی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی دەگوازێتەوە.

ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد، دین هاوسن و فرانكۆ ماستانتونۆ واژۆ كردووە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و ئالڤارۆ كارێراس پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.

ریال مەدرید بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ ئالڤارۆ كارێراس دەگوازێتەوە و بە چەند قیستێک پارەكە بە بێنفیكا دەدات.

كارێراس هاوینی 2024 لە مانچێستەر یونایتدەوە بە بەهای شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێنفیكاوە كرد.

وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە پۆرتوگالیەكە بەشداری لە 52 یاریی كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button