ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەک دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیما كۆناتێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بكات.

كۆناتێ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لایپزیگەوە بە بەها 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ رێدز لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.


بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، كۆناتێ رەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ بكاتەوە و تەنیا دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

ریال مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا كاتێک گرێبەستەكەی كۆتایی دێت هاوشێوەی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد بە خۆڕایی كۆناتێ بگوازێتەوە، بەڵام گواستنەوەی لەم هاوینەدا دوورنابێت ئەگەر لیڤەرپوول بڕیاری فرۆشتنی یاریزانەكە بدات.

یانە شاهانەكە ئامادەیە بەهای 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بۆ گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ خەرجبكات.

لیڤەرپوول بە كەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریكارە فەڕەنسیەكەی نابێت.

كۆناتێ لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 42 یارییكرد و توانی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button