ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ململانێی بارسێلۆنا و بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی دیاز بەردەوامە

هەڵوێستی لیڤەرپوول روونە..

Yariga App

یاریگا –

لویس دیاز بەتەواوی خۆی یەکلاییکردووەتەوە و لەم هاوینە ریزەکانی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لویس دیاز جارێکی دیکە بەڕوونی رایگەیاندووە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت لەم هاوینە لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا ئامادە نین هیچ ئۆفەرێکی بارسێلۆنا و بایرن میونشن قبووڵ بکەن.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ماکس ئیبەرل، بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ نوێنەرانی لویس دیاز گفتوگۆی کردووە، هێشتا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و هیچ ئۆفەرێکیش پێشکەش نەکراوە، پڕۆسەکە ئاڵۆزە بەڵام باڤارییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە دووشەممەی رابردوو رۆژنامەنووسی رادیۆی کادینا کۆپێ هێلێنا کۆندیس بڵاویکردەوە، لویس دیاز لەگەڵ لیڤەروول رێککەوتنێکی زارەکی کردووە و رێدز ئامادەی بەبڕی 82 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە رۆیشتنی بدات، هەر یانەیەک ئەو پارەیە بدات دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ دیاز واژۆ بکات.

گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button