ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ لالیگا ریال مەدرید بێهیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لالیگا داواکەی ریال مەدرید بۆ دواخستنی یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا رەتدەکاتەوە.

دووشەممەی رابردوو 7ـی تەمموز، ریال مەدرید داوایەکی فەرمی پێشکەشی کۆمەڵەی لالیگا کرد بۆ ئەوەی یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە گەڕی یەکەمی خولەکە بۆ رۆژی 29ـی ئۆکتۆبەر دوابخرێت، لەکاتێکدا وابڕیارە رۆژی 19ـی ئۆگێست/ئاب یارییەکە بکرێت، چونکە یانەکە بڕوای وایە کاتی پێویستی نییە بۆ ئەوەی خۆی بۆ یارییەکەی گەڕی یەکەمی لالیگا ئامادە بکات.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کادینا سێر، لالیگا داواکەی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە و بە یانە مەدریدییەکەی راگەیاندووە بڕوایان وایە هیچ هۆکارێکی لۆژیکی نییە بۆ ئەوەی یارییەکە دوابخەن و لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە و ئەگەر بگاتە یاریی کۆتاییش رۆژی 13ـی ئەم مانگە لە ئەمریکا یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان دەکات، ئینجا دەگەڕێتەوە ئیسپانیا، واتە یاریزانەکانی یانە مەدریدییەکە تەنیا مانگێکیان دەبێت بۆ پشوودان و دەستکردنەوە بە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button