گرنگترینمۆندیالی یانەکان

سزایەکەی هاوسن لە مۆندیالی یانەکان یەکلایی کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سزایەکەی دین هاوسن بەهۆی کارتە سوورەکەی یاریی بۆڕووسیا دۆرتموند یەکلایی کرایەوە و ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە تەنیا یەک یاریی سڕ دەکرێت.

رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سزای کارتە سوورەکەی دین هاوسن بەرگریکاری ریال مەدرید دەستنیشانکرا، کە بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند لە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بەڕوویدا بەرزکرایەوە، هاوسن تەنیا یەک یاریی سڕ دەکرێت و تەنیا لە یاریی پاریس سانجێرمان بێبەش دەبێت.

ئەگەر ریال مەدرید بگاتە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، ئەوا هاوسن ئامادە دەبێت کە وابڕیارە رۆژی یەکشەممە بەڕێوە بچێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لوکاس هێرناندێز بەرگریکاری پاریس سانجێرمان بەهۆی کارتە سوورەکەی یاریی رابردووی، بۆ دوو یاریی سڕکراوە و بەفەرمی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بێبەش دەبێت، ئەگەر پاریس سەربکەوێت.

میدیاکانی مەدرید رایانگەیاندووە، چابی ئاڵۆنسۆ بڕیاری داوە لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان، راول ئاسێنسیۆ لە شوێنی دین هاوسن یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button