ئیسپانیاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ بڕیارێکی چارەنووسساز لەبارەی ئێندریک دەدات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ بەنیازە شوێنی یاریکردنی ئێندریک بگۆڕێت و وەرزی داهاتوو لە باڵی راست یاریی پێبکات.

رخۆرخێ پیکۆن رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید بەنیازە وەرزی داهاتوو لە باڵی راست یاریی بە ئێندریک بکات، لەکاتێکدا ئەو هێرشبەرە 18 ساڵانە وەکو هێرشبەری سەرەڕم یاریی دەکات و لە پالمێراسی بەڕازیلیش هەر لەو شوێنە یاریی کردووە.

ئەگەر ئاڵۆنسۆ ئەم بڕیارە بدات، دیارە لە مانەوەی رۆدریگۆ بێ هیوا بووە، کە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییەش لە باڵی راست یاریی دەکات، بەڵام دوای درەوشانەوەی گۆنزالۆ گارسیا، پێگەی ئێندریک لە سەرەڕم لاواز بووە.

ئێندریک لەوەتەی لە ریال مەدرید یاریی دەکات، لە 37 یاری 7 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیش لە 14 یاری 3 گۆڵی بۆ سێلیساو کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button