ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێگری گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی بۆ ئەیسی میلان راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ماسیمیلیانۆ ئالێگری بەفەرمی گواستنەوەی لو مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی بۆ ریزەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵی راگەیاند.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری نوێی ئەیسی میلان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ناساندنی وەکو راهێنەری رۆسۆنێری رایگەیاند :’دوای مۆندیالی یانەکان لوکا مۆدریچ پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات، ئێمە چاوەڕێی گەیشتنی ئەو دەکەین، مانگی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەمان دەکات و لە هێڵی ناوەڕاست دەبێتە یارمەتیدەرێکی گەورە، پێویستە بە وەسف ناکات’.

مۆدریچ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید گرێەستەکەی نوێ نەکرایەوە و ئەو یاریزانە 39 ساڵانە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریزەکانی رۆسۆنێری دەکات، کە پێشتر ماتیۆ مۆریتۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، بڕیاربوو رۆژی 12ـی حوزەیران لوکا مۆدریچ گەشتی ئیتاڵیا بکات و پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ بکات، بەڵام وەکو رێزێک بۆ ریال مەدرید گەشتەکەی دواخست.

مۆریتۆ ئاماژەی بەوەش کردبوو، لوکا وەک رێزێک بۆ ریال مەدرید بڕیاریداوە پشکنینە پزیشکییەکانی لەگەڵ میلان بۆ دوای جامی جیهانی یانەکان دوابخات و ئێستا دەیەوێت تەنیا سەرنجی لەسەر مۆندیالی یانەکان بێت.

مۆدریچی 39 ساڵان دوای دوو مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ، ئەم هاوینە لەدوای 13 ساڵ ریزەکانی رۆسۆنێری بەجێدەهێڵێت، کە 28 نازناوی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە و شەشیان نازناوی چامپیۆنزلیگ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button