بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەمووشتێ دەربارەی پەیوەندیکردنی تامی ئەبراهام بە خولی تورکیەوە

Yariga App

یاریگا –

تامی ئەبراهام بارگەی لە ئیتاڵیاش پێچایەوە و روویکردە خولی تورکی بۆ یاریکردن لە ریزەکانی بێشکتاشی ئەو وڵاتە.

ئەبراهام کە هێشتا تەمەنی  27 ساڵە، بێشکتاش دەبێتە حەفتەمین یانە درێسەکەیان بپۆشێت لەوەتەی لە ساڵی 2016 وەک یاریزانی پیشەگەر لەگەڵ چێڵسی دەرکەوت.  ناوبراو تا ئێستا پێنج جار بەخواستن نێردارەوەتە دەرەوەی یانەکەی. یانەکانی بریستۆڵ سیتی، سوانزی سیتی، ئاستۆن ڤیلای بەخواستن تاقیکردەوە و پێش ئەوەی لە ساڵی 2021 بەهەمیشەیی رووبکاتە رۆما. دواتر لە رۆماش بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئەیسی میلان بۆ وەرزی 2024-2025.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی بێشکتاش، گواستنەوەی ئەمجارەی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە هەر بەخواستنە بۆ وەرزی داهاتوو. لەبەرامبەردا بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ دەدەن بە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەگەر ئەبراهام لە ئاستی مەرجە چاوەڕوانکراوەکاندابێت، ئەوا گرێبەستەکەی بۆ دەکەن بە هەمیشەیی و تا ساڵی 2030 لە یانەکەیان دەیهێڵنەوە. بۆ ئەوەش بڕی گرێبەستەکەی دەکەن بە 13 ملیۆن یۆرۆ کە دەبێت بیدەن بە لایەنی فرۆشیار.

سەبارەت بە مووچەی یاریزانەکەش، بۆ وەرزی یەکەمی لەگەڵ بێشکتاش بڕی 6 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت. دواتر لە وەرزی دووەمدا 500 هەزار یۆرۆی بۆ زیاد دەکرێت. تا لە وەرزی 2028-2029 بڕی مووچەکەی دەگات بە 7 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button