گرنگترینمۆندیالی یانەکان

چابی ئاڵۆنسۆ: ڤاڵڤێردی ژیان ئاسانتر دەكات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید ستایشی ئاستی یاریزانەكانی دەكات، دوای گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

شەوی رابردوو ریال مەدرید و یوڤێنتوس لە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەكان رووبەروو بوونەوە و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی گۆنزالۆ گارسیا لەبەرژەوەندی یانە شاهانەكە كۆتاییهات و خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتیەكە.


لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

دڵخۆشم بۆ هەمووان، یارییەكی باشیان كرد و توانیان بردنەوە بەدەستبهێنن، بەرامبەر یانەیەكی نایابی وەک یوڤێنتوس یاریمانكرد.

ڤینیسیۆس دەتوانێت لای راست و چەپی یاریگادا یاریی بكات، ئەوە پەیوەستە بە یارییەكەوە، بە هەمان شێوە گۆنزالۆ گارسیاش، دڵخۆشم بۆ ئەوەی سوودی لەو خولەكانە وەرگرت كە پێیدرا و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.

ژیان لەگەڵ ڤاڵڤێردی ئاسانترە، هەموو شتێک بە سادەیی و بە تەواوی دەكات، زۆر دڵخۆشم كە یاریزانێكی تیمەكەمە.

ریال مەدرید لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button