گرنگترینمۆندیالی یانەکان

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V یوڤێنتوس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە كۆتا رۆژی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەكان ریال مەدرید و یوڤێنتوس رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و یوڤێنتوس لە یاریگای هارد رۆک رووبەرووی یەک ببنەوە لە میانی یارییەكانی گەڕی شازدەی جامی جیهانی یانەكان.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی هەشتەم گەیشتە قۆناخی شازدە.

لە بەرامبەردا یوڤێنتوس لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەكیش تووشی شكست هات و بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و بە دووەمی كۆمەڵەی حەوتەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

ریال مەدرید دەیەوێت بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی یانەكە و یاریزانە نوێیەكانی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسن ببێتە یەكەم یانە كە بە شێوازە نوێیەكەی مۆندیالی یانەكان بەدەستبهێنێت.

ریال مەدرید پێشتر 21 جار رووبەڕووی یوڤێنتوس بووەتەوە لە 11 یاریی براوە بووە و 8 جار یوڤی یارییەكەی بردووەتەوە و لە دوو یارییش یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ ئێندریک، كاماڤینگا، فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا رووبەرووی یوڤێنتوس دەبێتەوە.

یوڤێنتوسیش بە بێ خوان كابال و نیكۆلۆ بەرامبەر مەدرید یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

گارسیا، هاوسن، رودیگەر، ترێنت

ڤاڵڤێردی، چوامینی، جود بێڵینگهام

ڤینیسیۆس ، گۆنزالۆ گارسیا، ئاردا گولەر

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یوڤێنتوس

گریگۆریۆ

كۆستا، كالولو، كێڵی، ساڤۆنا

تورام، لۆكاتێلی

كامبیاسۆ، كۆنسێساو، یڵدز

كۆلۆ موانی

بابەتی زیاتر

Back to top button