بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی ئەفغانی دەکاتەوە

یەکێک بووە لە باشترینەکانی وەرزی رابردوو

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی ئەفغانی وەک بەشێک لە پلانەکانی گواستنەوەی هاوینە دەبینێت و چاوی لەوەیە بیگوازێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

وەرزی رابردوو مان یونایتد بە ماوەیەکی کارەساتباری لە رووی ئەنجامەکانیەوە تێپەڕاند بەتایبەت لە کێبڕکێ نێوخۆییەکان. کە رەنگە لەسەر ئاستی یاریزانان و پێگە جیاوازەکان، تەنها بڕونۆ فێرناندێش و هەندێکیش ئاماد دیالۆ لە هێڵی ناوەند وهێرشبەریی خۆیان سەلماندبێت. بەگشتی تیمەکە لە زۆرینەی پێگەکانی ئاماری خراپی تۆمارکرد. ئێستاش نیازیەتی ئەستێرەیەک بۆ هاوکاریکردنی فێرناندێش بگوازێتەوە کاتێک کە کاسیمیرۆ، ئێریکسن و مانوێل ئوگارتێ نەیانتوانی بەباشی بەو ئەرکە هەڵسن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Manchester Evening News، یانەکە بیر لە گواستنەوەی نەدیم ئەمیری یاریزانی ماینزی ئەڵمانی دەکاتەوە کە هاوکات بە هاوشێوازی یاریکردنی بڕونۆ ناسێنراوە.

نەدیم لە ساڵی 1996 لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایک و باوکێکی ئەفغانی لەدایکبووە. تا گەیشتنی بە ریزی هەڵبژاردەی یەکەمی مانشافت، یاریی بۆ تیمی تەمەنە جیاوازەکانی ئەو هەڵبژاردەیە کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە جگە لە ئاست و ژمارەکانی نەدیم، نرخەکەشی کە تەنها 17 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ بازاڕی ئێستای تۆپی پێ زۆر گونجاوە تا مان یونایتد باشتر بیری لێبکاتەوە.

ئەمیری کە زۆرترین ماوەی یاریکردنی بۆ یانەی لیڤەرکۆزن بووە لە 2019-2024، زستانی پارساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی ماینز کرد. وەرزی رابردوو لە 38 یارییدا بۆ یانەکەی توانی 8 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات و وەک یەکێک لە باشترینەکانی پێکهاتەی وەرزەکە دەستنیشان بکرێت.

ئەمیری بە درێسی یانەی ماینزی ئەڵمانی              

بابەتی زیاتر

Back to top button