
یاریگا –
رۆیشتنی یاریزانێکی دیاری ئارسیناڵ نزیکە لەوەی ببێتە فەرمی یانەکە جێبهێڵێت، شوێنگرەوەشی دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی فابریزۆ کە پێش چەند رۆژێکیش ئاشکرایکردبوو، تۆماس پارتی کۆتایی ئەم مانگە ئارسیناڵ جێدەهێڵێت.
پارتی 5 ساڵ پێش ئێستا لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە گەنەرزەوە کرد. لەم هاوینە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و بڕیارە وەک یاریزانی ئازاد بەیەکجاریی تۆپچییەکان جێبهێڵێت.
رۆمانۆ زانیویەتی کە کارگێڕی یانە لەندەنیەکە پێشوەخت شوێنگرەوەی ئەستێرە غاناییەکەیان دەستنیشانکردووە کە کریستیان نۆرگرادی دانیمارکیە لە یانەی برێنتفۆرد.
🔴⚪️✅👋🏻 #AFC https://t.co/OExeUZUQq3
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 29, 2025
پارتی کاتێک یانەکەی جێدەهێڵێت کە تەمەنی گەشتووەتە 32 ساڵ. واتا تەنها ساڵێک لە شوێنگرەوەکەی گەورەترە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەفەرمی ئۆفەرێکی 11 ملیۆنیان پێشکەشی کرد.
ئێستا؛ ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێشکەش دەکات