ئه‌وروپاراپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

کوڕە کوردێک وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی هۆڵەندا یاریی دەکات

دیلان غەفور بۆیەکەمجار بۆ تیپی یەکەمی گۆ ئەهێد ئیگڵز سەر دەخرێت

Yariga App

یاریگا –

دیلان غەفور یاریزانی لاوی کورد لەگەڵ یانەی گۆ ئەهیێد ئیگڵزی هۆڵەندی بەشداریی کەمپی مەشق و ئامادەکاریی دەکات و وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی لە ئێریدێڤیزی یاریی دەکات.

دیلان غەفور یاریزانی 19 ساڵانی یانەی گۆ ئەهیێد ئیگڵز بۆ تیمی یەکەمی یانەکەی سەرخراوە و لەگەڵ یانەکەی بەشداریی یارییە ئامادەکارییەکان دەکات، کە ئەمڕۆ لە یاریی بەرامبەر سپۆرتفریوند لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا بوو، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.

دیلان غەفور بەربژێرە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ لەلایەن راهێنەری یانەکەیەوە دەرفەتی پێبدرێت و لە لیستی یاریزانانی تیمی یانەکەم تۆمار بکرێت، بۆ ئەوەی لە خولی نایابی هۆڵەندا درێسی یانەکەی بپۆشێت، کە تاوەکو ئێستا ئەو ناوەڕاستکارە کوردە هەر لە خولی لاوان نوێنەرایەتی یانەکەی دەکات.

دیلان غەفور ساڵی 2006 لە هۆڵەندا لە ماڵباتێکی کورد لەدایکبووە و هەر لە یانەی گۆ ئەهێد ئیگڵز پێگەیشتووە و لە هێڵی ناوەڕاست وەکو ناوەڕاستکاری چەق یاریی دەکات، تاوەکو ئێستا لە تیپی ژێر 18 ساڵان و 21 ساڵانی گۆ ئەهێد ئیگڵز 27 یاریی کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

گۆ ئەهێد ئیگڵز وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی حەفتەمی خولی نایابی هۆڵەندا هات، کە ئەم یانەیە ساڵی 1902 دامەزراوە و پێشتر چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا و جارێکیش جامی هۆڵەندای بەدەستهێناوە.

Image

Back to top button