ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ شۆرشی مێرکاتۆ بە گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێدەکات

رۆناڵدۆ داوای بردنەوەی نازناوەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەجێت نەسڕ لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، شۆڕشە گەورەکەی لە مێرکاتۆی یاریزانان دەستپێبکات.

رۆناڵدۆ بۆ بردنەوەی نازناوەکان و بەڵێنی گۆڕانکاری گەورە لە نەسڕ گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە. رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، نەسڕ هەوڵەکانی گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول چڕدەکاتەوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە روونیکردووەتەوە، نەسڕ ئامادەیە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دیاز خەرجبکات، هەرچەندە یاریزانەکە پێشتر لە بارسێلۆنا داواکرابوو، بەڵام بەنزیکبوونەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو لە یانە کاتالوونییەکە، پێناچێت دیاز یاریی بۆ بارسا بکات.

تەنیا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی دیاز لە لیڤەرپوول ماوە، هیچ بەرەوپێشچوونێکیش بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە لە ئانفیڵد نییە.

یاریزانی تەمەن 28 ساڵان، رۆڵێکی باڵای لە بردنەوەی پرێمەرلیگی وەرزی رابردوو گێڕا، لە 50 یاریدا بەشداری لە 17 گۆڵدا کرد و خاوەنی هەشت پاسی یەکلاییکەرەوەی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بوو.

دوای گەیشتنی فلۆریان ڤیرتز لە بایەر لیڤەرکوزنەوە، لیڤەرپوول بەشێوەیەک بێباکانە مامەڵە لەگەڵ دیاز دەکات و لەوانەیە بە گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو، دەستبەرداری دیاز بێت.

لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا لە مێرکاتۆی یاریزانان نەکشاوەتەوە و کار لەسەر گواستنەوەی هەریەکە لە مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس و ئالێکساندەر ئیزاک، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

بۆ وەبەرهێنان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێدا، لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ چوونە دەرەوەی داروین نونێز، جاڕێل کوانسا و دیاز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button