فەرمی؛ چارەنووسی گۆڵکاری مێژوویی فەڕەنسا یەکلاییدەبێتەوە
دەگەڕێتەوە ئەوروپا..

یاریگا –
ئۆلیڤیێ جیرو، گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ماڵاوایی لە لۆس ئانجێلسی ئەمریکی دەکات.
یانەی لۆس ئانجێلس رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی فەرمی و بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی ئۆلیڤیێ جیرو، هێرشبەری فەڕەنسییان هەڵوەشاندووەتەوە و جیرو ماڵاوایی لە یانە ئەمریکییەکە دەکات.
Merci, Olivier.
📰 LAFC and Olivier Giroud have reached a mutual decision to part ways.
Giroud’s final match with LAFC will be this Sunday, June 29, when the Black & Gold take on Vancouver at @BMOStadium at 6:30 pm PT.
— LAFC (@LAFC) June 27, 2025
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی، جیرو لەگەڵ یانەی لیلی فەڕەنسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە رێگەی ئەو یانەیە دەگەڕێتەوە ئەوروپا.
لیل وەرزی داهاتوو لە یۆرۆپالیگ بەشداریی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە ئەزموونە زۆرەکەی جیروە بۆ کێبڕکێکردن لەو پاڵەوانێتیە گەورەی ئەوروپا.
هێرشبەرە 38 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی گرینۆبڵ، ئیسترێس، تۆورس، مۆنپێلیێ، ئارسیناڵ، چێڵسی، ئەیسی میلان و لۆس ئانجێلس کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 755 یاریی کردووە، 291 گۆڵی کردووە و 101 گۆڵی دروستکردووە.
هەروەها بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداریی 137 یاریی کردووە، 57 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی دروستکردووە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی.
ئۆلیڤیێ جیرو لە دەرگای یانەیەکی خولە بەهێزەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێ ئەوروپیەکان