دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ تۆتنهام نرخی ئەستێرەیەكی دیاریدەكات دوو یانەی ئیتاڵیا جەیدن سانچۆیان دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ و تۆتنهام كێبڕكێی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەكەن، دوو یانەی ئیتاڵیاش جەیدن سانچۆیان دەوێت و سپێرز بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئەستێرەیەكی دادەنێت.
ئارسیناڵ چووە نێو كێبڕكێی گواستنەوە ئێبێرێچی ئیزێ و بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە ركابەری تۆتنهام دەكات – سەن.
ئارسیناڵ لە دوای رۆدریگۆ ئیزێ دەكاتە ئامانج كە بژاردەیەكی هەرزانترە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 68 ملیۆن پاوەندە – تۆک سپۆرت.
تۆتنهام نرخی كریستیان رۆمێرۆ بەرگریكاری ئەرجەنتینی یانەكەی بە 60 ملیۆن پاوەند دیاریدەكات و ئامادە نییە بە كەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ببێت – تێلیگراف.
ناپۆلی و یوڤێنتوس ئامادەن 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ بە مانچێستەر یونایتد بدەن بەڵام ناتوانن موچەی هەفتانەكەی كە 250 هەزار پاوەندە بە یاریزانەكە بدەن – میترۆ.
مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی وارن ئێمری دەستپێكردووە – تیم تۆک.
فولهام نایەوێت نرخی رۆدریگۆ مونێز بۆ كڕیارەكانی دابەزێنێت كە لیدز یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی دەكات – سكای سپۆرتس.
لیڤەرپوول گفتوگۆكانی لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس بۆ گواستنەوەی مارک گێی دەستپێكردووەتەوە – تیم تۆک.
نیوكاسڵ لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جواو پێدرۆ، جەیمس ترافۆرد و ئانتۆنی ئیلانگا بەردەوامە – تێلیگراف.
ترافۆرد لەگەڵ نیوكاسڵ رێككەوتووە و گفتوگۆكانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
مانچێستەر یونایتد گەڕاوەتەوە بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش و هێرشبەرەكەش ئامادەیە دووبارە لەگەڵ روبن ئامۆریم یەكبگرێتەوە – میرەر.