
یاریگا –
لیڤەرپوول خۆی لە خووە هەمیشەییەکەی مانچێستەر سیتیدا دەبینێ بۆ خەرکردنێکی زۆر لە مێرکاتۆکاندا.
ساڵانێکی زۆرە بەتایبەت لەوەتەی پێگ گواردیۆلا ئەرکی راهێنەرایەتی سیتی وەگرتووە پێش نزیکەی 10 ساڵ بەرلە ئێستا، ئەو یانەیە لە گواستنەوەکاندا دەستبڵاوییەکی زۆری پێوەدەرکەوتووە. نەک هەر سیتی، بەڵکوو یانەی چێڵسی بەهەمان شێوە، بەڵام ئەمەیان زیاتر دوای هاتنی تۆد بۆیلی بۆ خاوەندارێتی بلووز.
سەربارەت بە خەرجیەکانی لیڤەر لەم هاوینە، تا ئێستا چوار یاریزانی گواستووەتەوە بۆ ئانفیڵد و کۆی ئەو بڕە پارەیەی لەم هاوینە لە کڕینی یاریزاندا داویانە، زۆر زیاترە لەوەی سیتی.
رێدز ئەمڕۆ میلۆس کێرکێزی بەرگریکاری هەنگاریی لە بۆرنمۆس وەک چوارەم گرێبەستی هاوینە گواستەوە.
بەگوێرەی بەراوردکارییەکی تۆڕی سکای سپۆرتس، تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەی لیڤەرپوول لە گواستنەوەی هەریەکە لە فلۆریان ڤیرتز 116.5 ملیۆن پاوەند، جێریمی فریمپۆنگ 29.5 ملیۆن پاوەند، ئارمین پیچی گۆڵپارێز 1.5 ملیۆن پاوەند و کێركێز 40 ملیۆن پاوەند. ئەوانە و هەروەها هەر لەم هاوینەدا جیۆرجی مامارداشڤیلی پەیوەندی بە رێدزەوە دەکات دوای ئەوەی هاوینی رابردوو هەمووشتێکی لەسەر یەکلاکرایەوە و بڕەکەشی 29 ملیۆن پاوەندە.
بەوەش کۆی بڕی خەرجکراو تەنها لەم هاوینەدا گەشتووەتەوە 216.5 ملیۆن پاوەند.
سکای لە بەراوردییەکەیدا نووسیویەتی لەسەر ئاستی سێ یانەی سەرووی ریزبەندیی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ کە تیمەکەی ئارنە سڵۆت بووە پاڵەوان، خەرجی ئەم هاوینەیان 100 ملیۆن پاوەند زیاترە لە سیتی رکابەریان. ئارسیناڵیش ئەگەرچی زۆرترین هەوڵی بۆ کڕینی هێرشبەرێکە بەتایبەت بینیامین شێشکۆ و ڤیکتۆر یۆکێرێش، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی خەرج نەکردووە.
Liverpool’s spending this summer is over £200m after signing Milos Kerkez 💰 pic.twitter.com/SIcBpC2DqD
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) June 26, 2025