
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ رۆژی سێشەممە بە تۆمەتی گوشاری دەرونی و هەولدان بۆ وەرگرتنی پارە لێی، سکاڵای لەسەر پاریس سانجێرمان تۆمار کرد.
هەروەک رۆژنامەی لوپاریزیەن بڵاویکردووەتەوە، کاپتنی فەرەنسا سکاڵای لەسەر پاریس سانجێرمان تۆمار کردووە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پارە و گوساری دەروونی. ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی یاساییدا دێت کە دوای ئەوەی ئێمباپێ سکاڵای لەسەر یانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان تۆمارکرد.
نوێنەرە یاساییەکانی هێرشبەرەکە باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی 2023 کاتێک ئێمباپێ گرێبەستەکەی تەواو بوو، فشارێکی زۆری لەسەر بوو بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات تاوەکوو بگەڕێتەوە پێکهاتەی یەکەم دوای ئەوەی پاریس ئێمباپێیان ناردبووە کۆمەڵگای “لۆفت” (مەیدانی مەشق و راهێنان بۆ ئەو یاریزانانە کە لە یانەکە ئازاد دەکرێن لەکاتێکدا چاوەڕێی دۆزینەوەی تیپێکی نوێ یان نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانن)، بەگوێرەی پارێزەرانی ئێمباپێ، ئەم هەنگاوەی یانەکە نایاسایی بووە.
دوو دادوەری گشتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەستنیشانکراون. ئەم سکاڵایە، سکاڵایەکی نویە بۆ داواکارییە یاساییەکانی دیکەی ئەم دواییەی ئیمباپێ کە لە دژی پاریس تۆماری کردووە، لەوانە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی 55 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشتی دڵسۆزی و نەدانی مووچەی وەرزی رابردوو. رۆژی سێشەممەی رابردوو لێکۆڵینەوەی دادوەری دەستیپێکرد بۆ روونکردنەوەی وردەکاری رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لە گوشارە دەروونییەکانی سەر ئێمباپێ بەشدارن.