تەواو؛ چوونی تیۆ هێرناندێز بۆ یانە نوێیەکەی یەکلابووەوە

یاریگا –
زانیاریی نوێ و یەکلاکەرەوە بڵاوکرایەوە لەبارەی رێککەوتنی تیۆ هێرناندێز و یانە نوێیەکەی.
تیۆ دوای نزیکەی 10 ساڵ یاریکردن لەو ئەوروپا دواجار ئەو کیشوەرە بەرەو کەنداو جێدەهێڵێت. ئەستێرە فەڕەنسیەکە سەرەتا لە ساڵی 2016 لەگەڵ ئالاڤێسی ئیسپانی دەرکەوت و پاشان ئەزموونێکی گەورەی تاقیکردەوە کاتێک لەماوەی 2017-2019 درێسی ریال مەدریدی پۆشی، ئەوە پێش ئەوەی لەساڵی 2019 بەیەکجاریی مەدرید بەرەو میلانۆ بەجێبهێڵێ بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ئەیسی میلانەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سانتی ئاونای رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆی ئیتاڵی، هەمووشت یەکلابووەتەوە لەنێوان یانەی هیلال و میلان بۆ گواستنەوەی تیۆ.
وەک رۆژنامەنووسەکە بڵاویکردووەتەوە، مووچەی ساڵانەی یاریزانە 27 ساڵانەکە لەگەڵ هیلال ئێجگار بەرزدەبێت و خۆی دەدات لە 25 ملیۆن یۆرۆ. کە ئەوەش زیاتر یان یەکسان دەبێت لەگەڵ مووچەی زۆرێک لە سووپەرستارەکانی یانە گەورەکانی ئەوروپا.
🚨🔵🇫🇷 #SPL |
🔐 Tout est bouclé le transfert de Theo Hernandez à Al-Hilal
❗️ Accord AC Milan – Al-Hilal également trouvé
💰 Salaire de 25M€ par anhttps://t.co/iCIHesMKgW pic.twitter.com/qpzatQZyb7
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 25, 2025
بەم پێشهاتە نوێیە یانەی هیلال توانی پێش ئاتلێتیکۆ مەدرید بکەوێت لە جێبەجێکردنی خواستەکانی میلان کە میلان کە داوای 25 ملیۆن یۆرۆیان دەکرد وەک نرخی یاریزانەکەی لای چەپ، بەڵام یانە ئیسپانیەکە 20 ملیۆن زیاتری نەدەدا هەربۆیە لە مامەڵەکە کشانەوە و گۆرەپانەکەیان بۆ لایەنی سعوودی چۆڵکرد.