ئێستا؛ ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێشکەش دەکات
شوێنگرەوەی تۆماس پارتی..

یاریگا –
ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کریستیان نۆرگارد، ناوەڕاستکاری برێنتفۆرد پێشکەش دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئۆفەریکی فەرمی بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کریستیان نۆرگاردی دانیمارکی پێشکەش بە برێنتفۆرد کردووە.
ئارسیناڵ دەیەوێت بەخێرایی رێکارەکانی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییەکە یەکلاییبکاتەوە و ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی برێنتفۆرد دەکەن.
🚨 Arsenal exploring deal to sign Christian Norgaard from Brentford. #AFC proposal for 31yo midfielder ~€11m & awaiting #BrentfordFC reply. Denmark international contracted until June 2027 but keen – among options amid potential Partey exit @TheAthleticFC https://t.co/xhhZ6JlhYt
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 25, 2025
گەنەرز لەگەڵ تۆماس پارتی نەگەیشتووەتە رێککەوتن و ناوەڕاستکارە غانییەکە لە 30ـی حوزەیران گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بەشێوەی ئازاد ماڵاوایی کە گەنەرز دەکات.
پارتی دووەم ناوەڕاستکارە لەم هاوینە ئارسیناڵی جێهێشتووە ئەمەش دوای ئەوەی جۆرجینیۆی ئیتاڵی بێبەرامبەر پەیوەندی بە فلامینگۆی بەڕازیلییەوە کرد.
نۆرگارد لە هاوینی 2019 بەبڕی 3.50 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە برێتفۆرد کرد و تاوەکو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.
بەدرێسی برێنتفۆرد لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 196 یاریی کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.