فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکەی گەورەی فەڕەنسا دابەزێندرایە خولی پلە دوو

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی گەورەی فەڕەنسا تووشی چارەنووسێکی خراپ بووەوە بەهۆی قەیرانە داراییەکانیەوە و سەرەنجام دابەزێندرایە ریزی پلە دووەکانی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی راگەیاندنێکی فەرمی لە یەکەی سەرپەرشتیارانی خولی پیشەگەرەکانی فەڕەنسا، یانەی لیۆن دابەزێندرا بۆ ریزی پلە دوو بەهۆی بەردەوامبوونیان لە چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی.

ئەوە گورزێکی کەمەرشکێن دەبێت بۆ ئەو یانەیە بەوپێیەی وەرزی رابردوو پلەی پێنجەمی خولەکەیان مسۆگەرکرد و بلیتی یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوویان بڕیوە.

لیۆن هاوشێوەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی و بۆتافۆگۆی بەڕازیلی لەلایەن جۆن تێکستەری سەرمایەرداری ئەمریکیەوە خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانیان دەکرێت. بەجۆرێک، تێکستەر خاوەنی 43%ی پشکەکانی یانە ئینگلیزیەکە و خاوەنی پشکی زۆرینەیە لە لیۆن. ئەوەش مەترسی خستە بەردەم هەردوو یانەکە بۆ بەشداریکردنیان لە میانی یەک پاڵەوانێتیدا کە هەردووکیان وەرزی داهاتوو بەشداریی دەکەن. هەر بۆیە ئەمڕۆ بڕیاری فرۆشتنی کریستاڵ پاڵاسی دا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئی ئێس پی ئێنی وەرزشی، مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو ئەوە بڵاوکرایەوە کە لیۆن لەژێر سایەی تێکستەردا بڕی 175 ملیۆن قەرزی لەسەر کەڵەکەبووە و هێشتا پلانێکی روونیشی نییە بۆ کەمکردنەوەی.

رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە یانە فەڕەنسیەکە چانسی ئەوەی لەبەردەمە بتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات وەک دەرچەیەک بۆ رزگاربوون لەو سزا گەورەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button